Rewa Mahmood Hasan
25 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2022
سلێمانی-AA
به مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ و تا ئێستا زیانه‌كانی هێرشه‌كه نازانرێت.
بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر ٧:٤٥ بە مووشەک هێرش كراوه‌ته سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە زەنگی ئاگادار کردنەوه لە کێڵگەکە لێدراوه.
تا ئێستا نازانرێت هێرشەکە چ زیانێکی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە ئێستادا، رۆژانە (١٣ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ڕۆژانه بڕی ٢٢ هەزار به‌رمیل كۆندێنسه‌یت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌تانكه‌ر ده‌گوازرێته‌وه بۆ وێستگەی پەمپی خورمه‌ڵه و تێكه‌ڵ به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دەکرێت).
حكوومه‌تی هه‌رێم له نیسانی ٢٠٠٧دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای دانه‌گاز و كریسنت پتریۆلیۆمی ئیماراتی واژوو كرد و له هه‌مان گرێبه‌ست مافی ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز له هه‌ردوو بلۆكی كۆرمۆر و چه‌مچه‌مال ده‌دات به‌و دوو كۆمپانیایه.