Haydar Karaalp
25 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2022
بەغدا-AA
محەمەد شیاع سوودانی بووە پاڵێوراوی چوارچێوەی هەماهەنگی کە لایەنە شیعەکانی نزیک لە ئێران، پێكیان هێناوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه چوارچێوه‌كه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به مه‌به‌ستی دیارییكردنی به‌ربژێرێك بۆ سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌نجامداوه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاندووه: "له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به كۆی ده‌نگ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران".
هاوكات پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی، عالیە نوسەییف، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاشکرایکردووە کە محەمەد شیاع سوودانی بووەتە پاڵێوراوی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق.
سەرچاوەیەکی نزیکیش لە سودانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات، لە لێدوانی‌دا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا سوودانی بە شێوەیەکی فەرمی و بە کۆی دەنگ وەک به‌ربژێر، دیارییکردووە.
- محەمەد شیاع سوودانی کێیە؟
محەمەد شیاع سوودانی، سیاسەتمەدارێکی شیعەمەزهەبە و لە رابردوودا پۆستەکانی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری مافی مرۆڤ و جێگری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی عێراقی وەرگرتووە.
لە ساڵی ٢٠١٩شدا لە حزبی ده‌عوه و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکرد، دەستی کێشاوەتەوە.
- پێواژووی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق
وێڕای تێپەڕینی زیاتر لە نۆ مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراقدا تا ئێستا حکوومەت پێکنەهێندراوە.
بەگوێرەی دەستووری عێراق بۆ ئەوەی سەرۆکوەزیران بۆ پێکهێنانی حکوومەت رابسپێردرێت، پێویستە سەرەتا پەرلەمان، سەرکۆمار هەڵبژێرێت، دواتر ده‌بێت كاندیدی سەرۆکوەزیران لە ماوەی ٣٠ رۆژدا کابینەی نوێی حکوومەت پێکبهێنێت.
بەگوێرەی ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی كه له دوای ٢٠٠٣ه‌وه له عێراق هه‌یه، پۆستی سەرکۆمار پشکی کوردە، بەڵام تا ئێستا پارتە کوردییەکان لەسەر پاڵێوراوێکی هاوبەش نه‌سازاون.