سياسەت, جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆبوویەوە

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 22.04.2024 - نوێکردنەوە : 23.04.2024
سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆبوویەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی شاندی هەردوو لایان کرد.

لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، هەردوو شاندی تورکیا و هەرێم بە سەرپەرشتی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی، کۆبوونەوە.

لە شاندی تورکیا هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی تورکیا ھاکان فیدان، وەزیری ناوخۆ عەلی یەرلیکایا، وەزیری بەرگریی یاشار گولەر، وەزیری بازرگانی عومەر بۆلات، وەزیری گواستنەوە و ژێرخان عەبدولقادر ئورالئۆغڵو، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان ئیبراھیم یوماکڵی، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان ئالپارسلان بایراکتار، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا مەھمەت فاتیح کاجر، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی، وەزیری ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری بازرگانی کەمال موسلیم، وەزیری کارەبا کەمال محەمەد و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەفین دزەیی، لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوون.

لە چوارچێوەی سەردانەکی فەرمیدا، سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ سەردانی عێراقی کرد و لە بەغدا لەگەڵ سەرکۆمار عەبدولڵەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی کۆبوویەوە. سەرکۆماری ئەردۆغان دوای تەواوکردنی دیدارەکانی لە بەغدا، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا لە لایەن سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێکرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın