Heman Hussein Yaseen
07 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2021
ههولێر - AA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ فەیسەڵ حرووش ئەلجەربا یەکێک لە شێخەکانی ھۆزی شەمەر کرد.
ماڵپەڕی فەرمیی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ فەیسەڵ حرووش ئەلجەربا یەکێک لە شێخەکانی ھۆزی شەمەر کردووە.
ئاماژەی بەوەداوە کە لە دیدارێکدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ئەمنی و بار و گوزەرانی خەڵک لە ناوچەکانی سەر سنووری سووریا و عێراق و رۆژئاوای دیجلە ئاڵوگۆڕ کراوە.
راشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، جەخت کراوەتەوە لە دۆستایەتی و برایەتی و پێکەوەژیانی پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی ناوچەکە.