Sarmand Hameed
07 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2021
ھەولێر- AA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاند، سبەی سێشەممە، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دۆمینیک راب بە سەردانێکی فەرمی یەک رۆژە دەگاتە عێراق.
ئەحمەد سەحاف راشیگەیاند، دۆمینیک راب لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، فوئاد حوسێن، هاوکات لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح و سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی کۆدەبێتەوە.