Alaattin Doğru
07 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2021
پاریس - AA
دەزگای رێکخستنی رکابەرایەتی فەڕەنسا بەهۆی پێشێلکردنی چاودێری لە رکەبەرایەتی لە تۆڕی رێکلام، بە بەهای ٢٢٠ ملیۆن یورۆ سزای بەسەر گووگڵدا سەپاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن دەزگای رێکخستنی رکابەرایەتی فەڕەنساوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر سکاڵای کۆمپانیاکانی نیوز کۆرپ کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، لەگەڵ لی فیگارۆی فەڕەنسی و رۆسێل میدیای بەلجیکی کراوەتەوە، گووگڵ لە تۆڕی رێکلامی خۆیدا جیاکاری دەکات لە پلاتفۆڕمەکانی تەکنەلۆجیای خۆیدا.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە گووگڵ تانەی لە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە نەگرتووە و لەو دانوستانانەی لەگەڵ کۆمپانیاکاندا کراون، سزاکەی بە ٢٢٠ ملیۆن یورۆ دیاریی کراوە.