Sarmand Hameed
04 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2022
هەولێر - AA
به مه‌به‌ستی به‌رجه‌سته‌كردنی شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و بنه‌مای لامه‌ركه‌زییه‌ت له به‌ڕێوه‌بردندا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد كه تیایدا هه‌ندێكیان تایبه‌تن به دابه‌زاندنی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی كارگێڕیی له لایه‌ن وه‌زیره‌كانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و چه‌ند خاڵێكیشیان په‌یوه‌ستن به ڕه‌چاوكردنی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان- عێراق.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەزاندنی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی كارگێڕیی له لایه‌ن وه‌زیره‌كانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، خراوەتەڕوو.
لە بڕیارەکاندا هاتووە کە پێویسته وه‌زیر و سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت، لایه‌نی كه‌م دەسەڵاتەکانی وەک پێدانی سه‌رمووچه‌ی ساڵانه، به فه‌رمانبه‌ران تا پله‌ی وه‌زیفی (٣) و به‌ره‌و خوار، گواستنه‌وه و ته‌نسیبكردنی فه‌رمانبه‌ران له پله (٣) و به‌ره‌و خواره‌وه له‌سه‌ر میلاكی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه، و میلاكی ئه‌و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییان له دیوانی وه‌زاره‌ت و لایه‌نی نه‌به‌ستراوه به وه‌زاره‌ت، ده‌ربڕینی لارینه‌بوون له‌سه‌ر گواستنه‌وه و ته‌نسیبكردنی فەرمانبەران بۆ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه له سنووری پارێزگا و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ (جگە لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، په‌روه‌رده )، له دوای هاتنه‌دی گشت مه‌رج و پێداویستییه‌كانی هاتوو له یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كان، به مه‌رجێک هیچ جۆره پابه‌ندییه‌كی دارایی زیاده له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست نه‌كات.
هەروەها، جێگیركردنی فه‌رمانبه‌ران دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئه‌زموونیان، كۆتاییهێنان به راژه‌ی فه‌رمانبه‌ران له دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان، به گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كان، ئاراسته‌كردنی سوپاس و پێ‌زانین بۆ فه‌رمانبه‌ران و ده‌ركردنی فه‌رمانی پێدانی پێشخستن له ده‌ره‌نجامی وه‌رگرتنی ئه‌و سوپاس و پێزانینه به پێی یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان، پێدانی گشت جۆره‌كانی مۆڵه‌تێکی یاسایی وه‌كو مۆڵه‌تی ئاسایی و نه‌خۆشی و مۆڵه‌تی دایكایه‌تی و مۆڵه‌تی بێ مووچه بۆ گشت پله گشتییه‌كانی وه‌زیفه به پێی مه‌رج و پێداویستییه‌كانی هاتوو له یاسا و رێنماییه به‌ركاره‌كان، و بڕینی ئه‌و مۆڵه‌ته و ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ست لهكارترازاندن و ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات، به پێی مه‌رجه‌كانی هاتوو له په‌یڕه‌و و رێنمایی مۆڵه‌تی خوێندن هەروەها ئیفادكردنی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئیشوكاری فه‌رمی له ناو هه‌رێم و عێراق كه له (٣٠) رۆژ زیاتر نه‌بێت، خانه‌نشینكردنی فه‌رمانبه‌ر له پله (٣) و به‌ره‌و خواره‌وه به هۆی ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی یاسایی یان له حاڵه‌ته‌كانی دیكه‌ی مافی خانه‌نشینبوونی رێگه پێدراو له یاسا به‌ركاره‌كانی خانه‌نشینیی به مه‌رجی هاتنه‌دی گشت مه‌رج و پێداویستییه‌كانی هاتوو له یاسا و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان، لەگەڵ پێكهێنانی لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه به پێی حوكمه‌كانی یاسای به‌رزه‌فتكاری فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی ژماره ١٤ی ساڵی ١٩٩١ و پێكهێنانی لیژنه پێویسته‌كان كه له یاسا و په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كاندا هاتووه وه‌ک لیژنه‌ی كڕین یان بهكرێگرتن و كردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ر و شیكردنه‌وه و لیژنه‌كانی خه‌مڵاندن و فرۆشتن و بهكرێدان دابه‌زێنن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له سنووری پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی سنووری پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییان له دیوانی وه‌زاره‌ت و لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت نییه بەمەرجێک كاریگه‌ریی نەبێت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كارگێڕیانه‌ی كه له‌پێش ده‌رچوونی ئه‌م فه‌رمانه‌وه شۆڕكراونهتهوه له چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان.
مەسرور بارزانی هاوکات بڕیاری داوە بە پێدانی دەسەڵاتەکانی له جیاتی دانان بۆ كارمه‌ندانی گرێبه‌ست و كاتی له‌سه‌ر میلاكی دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تەکان، گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست و كاتیی له نێوان فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌مان وه‌زاره‌ت، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ران بۆ ماوه‌ی (١) یه‌ك ساڵ له رۆژی كۆتاییهاتنی ته‌مه‌نی وه‌زیفی ته‌نها بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له رێكه‌وتی گه‌یشتنیان به ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، خزمه‌تی وه‌زیفی پێویستیان نییه بۆ شایسته‌بوونی مووچه‌ی خانه‌نشینی، بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی پێویستییان به ماوه‌ی ساڵێك زیاتره تاوه‌كو (٣) ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به وه‌زیر و ئه‌وانه‌ی له‌و پله‌یه‌دان.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌م فه‌رمانه‌دا ئاماژه‌یان پێ دراوه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه به‌ركاره‌كان پیاده بكرێن و وێنه‌ی ئه‌و فه‌رمانه كارگێڕییانه‌ی بۆ پیاده‌كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه بده‌ن به دیوانی وه‌زاره‌ت یان لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت، و لایهنراسپێردراو به پیاده‌كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌رپرسارێتی یاسایی له ئه‌ستۆ ده‌گرن له‌مڕووه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وردبینی و چاودێری دارایی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێریی دارایی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن به پێی تایبه‌تمه‌ندییان.
جەخت لەوەشکراوەتەوە کە وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت ئه‌م فه‌رمانه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له رۆژنامه‌ی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه، و پێویسته فه‌رمانی كارگێڕی شۆڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌ربكه‌ن له ماوه‌یه‌ک كه له (٣٠) رۆژی كار تێپه‌ڕ نه‌كات له رێكه‌وتی گه‌یشتنی ئه‌م فه‌رمانه پێیان و وێنه‌ی فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بنێرن.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە كار به هیچ رێنمایی و بڕیار و فه‌رمان و نووسراوێک ناكرێت كه ناكۆک بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌رمانه له دوای كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.