Heman Hussein Yaseen
10 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2021
ههولێر - AA
بەبۆنەی کۆچی دوایی شاعیر ئەحمەد دڵزار کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە شاری ھەولێر لە تەمەنی ١٠١ ساڵییدا کۆچی دوایی کرد، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستە بنەماڵەی دڵزار کرد و تیاییدا ھاتووە: ''بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی شاعیری نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری کورد مامۆستا ئەحمەد دڵزارم بیست، کە خزمەتێکی زۆری ئەدەب و رۆشنبیریی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت''.
ئەحمەد دڵزار جگە لەوەی خاوەنی سەدان شیعرە بە زمانی کوردی و عەرەبی، ھاوکات نووسین و بیرەوەرییەکانی فەرھەنگی بابا تاھیری ھەمەدانی کە بەزاراوەی لوڕیە وەرگێڕاوەتە سەر زاراوەی سۆرانی.
ئەحمەد دڵزار لە ھەشتی کانوونی دووەمی ١٩٢٠ لە شاری کۆیە لە دایک بووە، لە تەمەنی حەفت ساڵیدا ماوەی دوو ساڵ لە حوجرەی مزگەوت خوێندوویەتی و لە ساڵی ١٩٢٩ چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی، پاشان قوتابخانەی ناوەندی و لە ساڵی ١٩٤١ کۆتایی بەم قۆناغە ھێناوە و دەستی لە خوێندن ھەڵگرتووە و دوای ئەو قۆناغە دەستی داوەتە شیعر نووسین و لە خزمەتکردنی ئەدەب بەردەوام بووە.
ئەمڕۆ شەممە، چواری نیسانی ٢٠٢١، شاعیری کورد، ئەحمەد دڵزار، لە تەمەنی ١٠١ ساڵییدا بە ھۆی نەخۆشییەوە لە شاری ھەولێر کۆچی دوایی کرد.