Heman Hussein Yaseen
10 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2021
ھەولێر - AA
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦١٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی حهفت ھەزار و ٣٦٧ پشکنین، ٦١٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ١٤٦ حاڵەت، سلێمانی ٥٠ حاڵەت، دھۆک ٣٩٦ حاڵەت، ههڵهبجه حهفت حاڵهت و گهرمیان ١٣ حاڵهت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە چوار حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، شهش حاڵەت لە پارێزگای دهۆک و یهك حاڵهتیش له پارێزگای ههڵهبجه بووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٨٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٣١ ھەزار و ١٤١ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٧٧٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.