Zana Natık Kerem
23 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2023
ھەولێر – AA
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە ژمارەیەک ناوچەی ئەو وڵاتە، ١١ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
گوتەبیژی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، سەباح نوعمان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ١١ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.