Zana Natık Kerem
23 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یەمەن، ئەحمەد عەوەز بن موبارەک دووپاتی کردووە کە عێراق پاڵپشتی لەو ھەواڵانە دەکات کە بەئامانجی ئەنجامدانی گفتوگۆی نیشتمانیی لە یەمەن خراونەتەگەڕ.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی کردووە لە وەزیری دەرەوەی یەمەن، ئەحمەد عەوەز بن موبارەک.
راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و یەمەن تاوتوێ کراوە ، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی گرنگی بەهێزکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاندووە، عێراق پاڵپشتی لەو ھەواڵانە دەکات کە بەئامانجی ئەنجامدانی گفتوگۆی نیشتمانی لە یەمەن خراونەتەگەڕ.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی یەمەن، ئەحمەد عەوەز بن موبارەک، رایگەیاندووە کە عێراق، رۆڵێ بێ لایەنە بەرامبەر بە پرسە ھەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان دەگرێت و گوتوویەتی: "عێراق لەڕێگای نزیککردنەوەی بۆچوونە جیاوازەکان، کار دەکات بۆ بەدیھێنانی سەقامگیریی لە ناوچەکە".
ئەحمەد عەوەز بن موبارەک، ھەروەھا رایگەیاندووە کە پاڵپشتی لەو ھەنگاوانە دەکەن کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە لە بواری گەشەپێدان و چاکسازییدا نراون.