Zana Natık Kerem
23 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2023
هەولێر – AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید و باڵیۆزی ئێران لە عێراق، محەمەد کازم ئال سادق پتەوترکردنی کارە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان، بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا، کەمی ئاو و وشکەساڵی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولـلەتیف رەشید پێشوازیی کردووە لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق، محەمەد کازم ئال سادق.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، سەرکۆماری عێراق جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگی هاریکارییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران پتەوتر بکرێن.
راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی پتەوترکردنی کارە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان، بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا، کەمی ئاو و وشکەساڵی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران لە عێراق، محەمەد کازم ئال سادق رایگەیاندووە کە وڵاتەکەی هەوڵدەدات پەیوەندیی و هاریکارییە هاوبەشەکانی لەگەڵ عێراقدا، پتەوتر بکات.