Rawan Subhi Obaidullah
21 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2022
دهۆك – AA
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پارێزگای دهۆک، محەمەد خالد رایگەیاند بە مەبەستی پاراستنی پێکەوەژیانی ئاینی لە ھەرێمی کوردستان ئەم کۆنفرانسە رێکخراو و رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان بووە بە سیمبولی پێکەوەژیان لە هەموو جیهاندا و ئێستا لە کوردستان موسڵمان و مەسیحی و ئێزدی و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان وەکوو برا پێکەوە دەژین و لە جەژن و بۆنەکانی یەکتردا بەشداری دەکەن، هەموو ئایین و نەتەوەکانیش بەبێ جیاوازی رێز لە یەکتر دەگرن و پێکەوە دەژین و جێگای دڵخۆشییە کە مرۆڤ سەردانی مزگەوت، یان کڵێسا، یان پەرستگەی لالش دەکات، دەبینێت پەیامی هەموویان یەک شتە ئەویش پێکەوەژیانی نێوان ئایین و نەتەوەکانی دەڤەرەکەیە بەبێ جیاوازی. لە قورئانى پيرۆزيشدا چەندین ئایەت هەن کە جەخت لەسەر پێکەوەژیانی نێوان ئایینەکان و نەتەوەکان دەکەنەوە، لەناو قەول و بەیت و سەبەقی ئێزدییەکانیشدا جەخت لەسەر پێکەوەژیان کراوەتەوە و ئایینی مەسیحییش بە هەموو شێوەیەک جەخت لەسەر پێکەوەژیان دەکاتەوە و سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش کار بۆ پێکەوەژیان دەکات".
کۆنفرانسەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پارێزگای دهۆک رێکخراوە و ماوەی یەک رۆژ دەخایەنێت.
زانای ئايینى ئیسلام، دکتۆر عه‌بدولحه‌ميد باڤى بۆ ئاژانسى ئانادۆلو باسى گرنگى ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆڕه كۆنفرانسانه كرد و گوتى: "له كوردستان هه‌شت ئایين مۆلهتپێدراون و شوێنكه‌وتووه‌كانى هه‌ن و به ئازادانه رێوره‌سمى خۆيان جيا جيا ده‌گێرن، خاكى كوردستان هى هه‌موو ئایينهكانه، ئه‌و مه‌ترسييانه‌ى له‌سه‌ر كوردستان هه‌ن، له‌سه‌ر هه‌موومانه، بۆيه ده‌بێت لهنێوخوماندا ده‌ست به دانوستاندن بكه‌ن كه چۆن پێكه‌وه يه‌ك ده‌گرين و ده‌بين به يه‌ك ده‌نگ و ئه‌م پێكه‌وه‌ژيانه به‌هێزتر ده‌كه‌ين".
باوەڕداری ئێزدی، خواجه خه‌تارى ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان له خۆشى و نه‌خۆشييه‌كانى يهكتردا به‌شدار بن و نموونه‌ى ساڵى ٢٠١٤ی هێنا كه داعش هێرشى كرده سه‌ر شنگال و ئێزدييه‌كان ئاواره‌بوون و گوتی: "موسڵمان و مه‌سيحييه‌كان رۆلێكى گه‌وره‌يان بينى له تێگهياندنى خه‌ڵك بۆ بههانهوهچوونى ئێزدیيه‌كان، بينيمان دهڕگاى مزگه‌وت و قوتابخانه‌كان بۆ ئاواره‌كانى ئێزدى كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكيش ده‌رگاى ماڵه‌كانيان بۆ ئێزدييه‌كان كرده‌وه، داواكارين هه‌موومان به ئاشتى و ئارامى هه‌موومان پێكه‌وه بژين.
هەرێمی کوردستان وەڵاتێکی فرەئایین و فرەنەتەوە و ئایین و ئایینزایە و بەوەش ناسراوە کە بووەتە مەڵبەندێکی پێکەوەژیانی تەواوی پێکهاتە و ئایین و ئایینزاکان و هەر لەبەر ئەوەش لە دنیای دەرەوەدا هەرێمی کوردستان بە شوێنیکی ئارام بۆ پێکەوەژیانی ئایین و پێکهاتەکان ناوی دەرکردووە".
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كلێسای ئينجلى له دهۆك، قه‌شه فيراس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێكه‌وه‌ژيانى ئايینى له‌نێوان مه‌سيحى و ئێزدى و موسڵمانه‌كان نموونهيهكى زۆر جوانه له هه‌رێمى كوردستان، پێويسته يه‌كتر قه‌بوول بكه‌ين هه‌روه‌ك پێشتر ئه‌م كولتوورى يه‌كتر قه‌بووڵكردن هه‌ر هه‌بووه.
جگە لە ئایینی ئیسلام، هەشت پێکهاتەی تر نوێنەرایەتیان لە وەزارەتی ئەوقاف هەیە کە بریتین لە؛ مەسیحی، ئێزدی، بەهائی، سابیئەی مەندائی، زەردەشتی، کاکەیی، یارسان و جوولەکە.