Zana Natık Kerem
19 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر – AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە پارێزگای کەرکووک، تیرۆریستێکی داعش کوژرا و تیرۆریستێکی دیکەیش برینداربوو.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە گوندی عەلی سوڵتان سەربە ناحیەی ریاز باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیرۆریستێکی داعش کوژراوە و تیرۆریستێکی دیکەیش بریندارکراوە.
دوێنێ یەکشەممە لیوا یەحیا رەسوڵ رایگەیاند، بۆمبێکی چێنراو لە گوندی عەلی سوڵتان سەربە ناحیەی ریاز باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک بە کاروانێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییدا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا، ئەفسەرێکی پۆلیسی فیدراڵیی بە پلەی رائید و ژمارەیەک پۆلیس کوژراون.