Ali Makram Ghareeb
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
كه‌ركووك – AA
له رێگای نمایشی ئۆتۆمبێله‌وه له شاری كه‌ركووك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕدرا دژبە گوته‌كانی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ).
به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ) چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر له شاری كه‌ركووك ئه‌نجام دران.
ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانیش كه ناویان له خۆیان ناوه قوتابخانه‌ی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د به ده‌م گوتنه‌وه‌ی "پێشه‌وامان محه‌مه‌د رهسوڵڵایه" كاردانه‌وه‌یان نیشان دا به‌رامبه‌ر گوته‌كانی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی فه‌ڕه‌نسا.
گه‌نجەکان به نزیكه‌ی ١٠٠ ئۆتۆمبێل به‌نێو شاری كه‌ركووكدا نمایشی ئۆتۆمبێلیان ئه‌نجامدا و ئۆتۆمبێله‌كان به پانكارتی "محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری خوا" رازێندرابوونهوه.