Zana Natık Kerem
31 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
لە عێراق لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٧٥٧ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و ٨٣ كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوەكە ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٣ كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٧٥٧ كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
باس لەوەشكراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، سێ هەزار و ٧٢٢ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە ٢٣٤ هەزار و ٩٣٤ كەس و لەو ژمارەیەش حەوت هەزار و ٤٧ كەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧٦ هەزار و ٦٠٢ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.