Fakhradin Ibrahim Mohammad
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
ھەولێر - AA
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی ئاشكرایكرد، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا تا رۆژی یهكی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەلایەن تورکیاوە ھەڵپەسێردراوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی لە راگەیهنراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری ھەموو کۆمپانیاکان و گەشتیارانی کردووەتەوە کە، لەلایەن تورکیاوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات تا رۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھەڵپەسێردراوە.
دەسەڵاتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە ھەوڵی ئەودان لە رێگای کەناڵه دیپلۆماتییهكانی نێوان ھەردوو وڵات گرفتی ئەو ھاووڵاتییە عێراقییانە چارەسەر بکەن کە لە وڵاتی تورکیا گیریان خواردووە.
لە راگهیهنراوهكهی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقیدا، ئاماژە بە ھۆکاری ھەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان نەکراوە.