Muhammet Tarhan
29 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌تی لیبیا، خالید ئهلمیشری كۆبوونه‌وه.
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌تی لیبیا، خالید ئهلمیشری له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كۆبوونه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه چاوش‌ئۆغڵو له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: "تا دێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ برا لیبییه‌كانمان پته‌وتر ده‌بێت. سوورین له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتر به پڕۆژه هاوبه‌شه ئابووری و بازرگانییه‌كانمان. به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانییه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی لیبیا به دانوستان".