Sefa Şahin
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى ناوخۆی توركيا رايگەياند، لەرێگەى قايلكردنەوە دوو تيرۆريست لە شرنەخ خۆيان رادەستكردەوە كە يەكێكيان ناوى لە ليستى سوورى داواكراوانى ئينتەرپۆلدايە.
بە گوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە وەزارەتى ناوخۆی توركيادا بڵاوكراوەتەوە، ژمارەى خۆڕادەستكردنەوەى ئەندامانى رێكخراوى تيرۆريستى جوداخواز رۆژ لە دواى رۆژ روو لە هەڵكشان دەكات.
لەم چوارچێوەيەدا، لە ئەنجامى هەوڵەكانى قايلكردن كە لەلايەن بەڕێوەبەرايەتى گشتيى پۆليس و فەرماندەيى گشتيى جەندەرمەوە بەڕێوەدەچێت، دوو تيرۆريست لە شرنەخ خۆيان رادەستى هێزە ئەمنيیەكان كردەوە.
لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە يەكێك لە تيرۆريستەكان لە عێراق چالاكى ئەنجامداوە و ناوی لە ليستى سوورى داواكراوانى ئينتەرپۆلە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى.
لەگەڵ خۆڕادەستكردنەوەى ئەو دوو ئەندامەى رێكخراوى تيرۆريستى، لە يەكى كانوونى دووەمەوە تاوەكو ئەمڕۆ تەنها لە رێگەى قايلكردنەوەوە ژمارەى ئەو تيرۆريستانەى خۆيان رادەستكردووەتەوە بۆ ١٣٩ بەرزبووەتەوە.