Aykut Karadağ
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، به به‌شداری هه‌زار و ٤٩٥ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی لیجە نارکۆ هەورەبروسکە-٧ له دیاربه‌كر ده‌ستی پێ كردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی له جموجۆڵخستنی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه‌ی دیاربه‌كر ده‌ستی كردووه به ئۆپه‌راسیۆنی لیجە نارکۆ هەورەبروسکە-٧.
هه‌زار و ٤٩٥ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان كه له كۆماندۆكانی جه‌ندرمه، هێزی تایبه‌تی جه‌ندرمه، پۆلیسی هێزی تایبه‌ت و گوندپارێزان پێكهاتوون و به‌سه‌ر ١٠٠ تیمدا دابه‌ش كراون، به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌وره بروسكه ١-٢-٣-٤-٥-٦دا، تا ئێستا ٣١ تیرۆریست له چالاكی خراون و ٤٨ ئه‌شكه‌وت، په‌ناگه و كۆگای تیرۆریستان خاپوور كراون و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.