Kaan Bozdoğan
29 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستوڵتنبێرگ ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستوڵتنبێرگ ئەنجامدا.
ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ستوڵتنبێرگ، رایگەیاندووە کە ئەوان ھەمیشە بەردەوام دەبن لە پارێزگاریکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی تورکیا.
ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ستوڵتنبێرگ، جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا لایەنگری چارەسەرێکی دادپەروەرانەیە لە رۆژھەڵاتی دەریای سپی کە بە قازانجی ھەموو وڵاتان بێت.
ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، رایگەیاند کە پێویستە ناتۆ بەرپرسیارێتی خۆی بەجێ بگەیەنێت لە بەرامبەر ئەو ھەنگاوە تاکلایانانەی کە زیان بە ئاشتی ناوچەیی دەگەیەنێت.