Berk Özkan
22 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە و شاندی یاوەری کۆبووەوە.
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان لە کۆشکی وەحدەدین لەگەڵ سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی، ئیسماعیل ھەنییە و شاندی یاوەری کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامێراکان، بە بەشداری سەرۆکی میت، ھاکان فیدان و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن بەڕێوەچوو.