Zana Natık Kerem
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك باكووری عێراق روویدا و لە ئاكامدا، یەك مەدەنی كوژراو و ژمارەیەك پۆلیس و مەدەنی دیكەیش برینداربوون.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی خۆجێی راگەیاندووە كە خۆكوژێك بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو جۆی پیك ئاب خۆی بە خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی فەوجی یەك سەربە لیوای 19ی لە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدرال لەسەر رێگای گوندی مەریم سەربە ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای كەركووك، تەقاندووەتەوە.
بە گوتەی سەرچاوەكە لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، یەك مەدەنی كوژراو و ژمارەیەك پۆلیس و مەدەنی دیكەیش برینداربوون.