Arif Yusuf,Zana Natık Kerem
27 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2019
بەغدا ــ AA
لە ئاكامی تەقەی چەكدارانی رێكخراوی بەدر لە خۆپیشاندەرانی شاری حلـلە باشووری عێراق، حەوت خۆپیشاندەر كوژراون و ٤٢ی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی عێراق بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند "شەوی رابردوو، چەكدارانی رێكخراوی بەدەر سەربە حەشدی شەعبی تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی شاری حلـلە، كردووە.
رێكخراوی بەدر كە هادی عامری سەرکردایەتی دەكات بە نزیك لە ئێران ناسراوە.
بەگوتەی سەرچاوەكە لە ئاكامی تەقەكاندا، حەوت خۆپیشاندەر كوژراون و ٤٢ی دیكەش برینداربوون.
هاوكات چالاكوانان چەند گرتەیەكی ڤیدیۆییان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكردەوە کە تیایدا ئەوە نیشان دەدرێت، چەكدارانی رێكخراوی بەدر تەقە لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دەكەن.
لە لایەكی دیكەوە خۆپیشاندەران لە شاری بەغدا درێژەیان دا بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕینەکانیان و داوای رووخاندنی حكوومەت دەكەن.