Fahrettin İbrahim
03 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق پۆل گیببارد کرد.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا باڵیۆزی کەنەدا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سیستەمی فیدراڵی کەنەدا .
بە پێی ئەم هەواڵە لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی کەنەدا ستایشی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە رۆڵی ژنان کردووە لە دامەزراوەکانی حکوومەتدا و پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و دۆخی ئاوارەکان ویارمەتیدانیان لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.