Zana Natık Kerem
06 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق، فایەق زێدان و باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا گونەی بەداواچوون بۆ دۆسیەی ئەو کەسانەی کە ھەڵگری رەگەزنامەی تورکیان و حکومدراون یان لەلایەن دادگاکانی عێراق داواکراون تاوتوێ کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، فایەق زێدان پێشوازیی لە عەلی رەزا گونەی کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە دیدارەکەدا، ھەردوولا بەداواچوون بۆ دۆسیەی ئەو کەسانەی ھەڵگری رەگەزنامەی تورکیان کە حکومدراون یان لەلایەن دادگاکانی عێراق داواکراون تاوتوێ کردووە.