Sarmand Hameed
22 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2020
هەولێر - AA
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی سادیقون، وەجیە عەباس سێ وادەی پێشنیازکراو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئاشکرا دەکات.
وەجیە عەباس دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان و ئەندامانی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سێ وادەی پێشنیازکراوی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئاشکرا کرد.
وەجیە عەباس نووسیوویەتی: "هەڵبژاردنی پێشوەختە لە یەکێک لەم رێکەوتانە بەڕێوەدەچێت؛ ٢٠٢١/٤/١ ئەمە پێشنیازی لایەنە سیاسییەکانە، و ٢٠٢١/٦/١ ئەمە پێشنیازی نەتەوەیەکگرتووەکانە و ٢٠٢١/١٠/١ ئەمەشیان پێشنیازی حکوومەتی عێراقە".
پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاندبوو، لە نزیکترین کاتدا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق رادەگەیەنن.