Rewa Mahmood Hasan
30 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی- AA
بڕیارە سبەینێ شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و گهڕێكی دیکەی دانوستانەکان بهمهبهستی رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵیی ئەنجامبدەن.
لەبارەی چارەنووسی رێککەوتنی حکوومەتی هەرێم و بەغدا لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، خالید شوانی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژهی بهوهكرد ئهگهر ئهوان رێكبكهون لەگەڵ حکوومەتدا رێكدهكهون نەک لەگەڵ کەسەکاندا و رایگهیاند: "عادل عەبدولمەهدی تائێستا سەرۆکوەزیرانی عێراقە، پێش رووداوهكان ناکەوین، بەڵام ئێمە ئەوەی پەیوەست بێت بە رێککەوتنەکەمانەوە بەردەوام دەبین لە دانوستانەکانمان، تا ئەو لێکتێگەیشتنانەی هەمانە بیگوازینەوە بۆ رێککەوتنی کۆتایی".
شوانی ئاشکرایکرد، سبەینێ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک شاندی دانوستانکاری نێوان ههردوولا، سەردانی بەغدا دەکات، بەتایبەت لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر پرسی بوودجە گفتوگۆ دەکەن.
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا باسی لهوهكرد هەموو هەوڵەکانیان بەو ئاڕاستەیەیە، ئەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە بیگەیەننە قۆناغی رێککەوتنی کۆتایی.