خەڵاتەکانی دوازده‌هه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دابەشكران
ڕێوڕەسمی کۆتاییهێنان به دوازده‌هه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک به‌ڕێوه‌چوو و براوەکانیش ئاشکرا کران و خەڵاتەکان دابەشکران.
Dahuk
دهۆك - AA
ئه‌مڕۆ ڕێوڕەسمی کۆتاییهێنان به دوازده‌هه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک به‌ڕێوه‌چوو و لە میانی پڕۆگرامێکدا براوەکانی فێستیڤاڵەکە بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاندران و خەڵاتەکان دابەشکران.
لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا پارێزگارى دهۆک، عه‌لى ته‌ته‌ر ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین كه هه‌فتەیه‌ك بوو شاری دهۆك ببووه شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكاران". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سرووشتی شاری دهۆك گونجاوه بۆ دروستكردنی فیلمی سینه‌مایی و گوتیشی: "ئێمه به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و برایه‌تیمان ده‌وێت له سه‌رانسه‌ری جیهان، هیوادارین له ڕێی ئه‌م فیلمانه ئه‌و په‌یامه‌مان گه‌یاندبێت".
لە ڕێوڕەسمەکەدا خەڵاتی یەڵماز گونەی پێشكه‌شى حه‌سه‌ن هادی، ده‌رهێنه‌ری فیلمی (The President's Cake) كرا. هه‌روه‌ها خەڵاتی بەهرەی نوێ پێشكه‌شی دامیان کۆکور، ده‌رهێنه‌ری فیلمی (Under the volcano) كرا. خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی پێشكه‌شى سالم سەلاڤاتی، ده‌رهێنه‌ری فیلمی (In the shadow) كرا.
هەروەها خەڵاتی باشترین سیناریۆ درا به بروای وەهابپوور، ده‌رهێنه‌ری فیلمی ( My Uncle Jens). خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوردی سینەمای کوردی درا نازمی کرك. خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی کورد درا به سه‌میره حاجی. خەڵاتی ڕێزڵێنانی تایبەت بۆ بەلگەفیلمەکانی جیهانی درایه زه‌هرا غه‌ندور بۆ فیلمی (Flana) . خەڵاتی بەڵگەفیلمی کوردی درا هێمن خالیدی بۆ فیلمی (SINGING WINGS)، خەڵاتی بەڵگەفیلمی بیانیی درا به زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د بۆ فیلمی (The Lions By The River Tigris) .
ساڵانە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک چه‌ندين سينه‌ماكارى كورد لەگەڵ سینەماکارانی جیهان لە شاری دهۆک کۆدەکاتەوە و دەیان فیلمی هەرێمی کوردستان و جیهانی تێیدا نیشاندەدرێن و بووەتە پردێک لەنێوان سینەماکاراندا. لە ١٢یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژه له شاری دهۆك به‌رده‌وام بوو، ١١٠ فیلمی نمایش كران.
