Sangar Hamad Azeez
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
ئیستانبوڵ
پێش پەردەی ئەو فیلمەی لە ژێر ناوی 'Reis' واته 'سه‌رۆک'دا لە بارەی ژیانی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان به‌رهه‌مهێنراوه، بڵاوکرایەوە.
فیلمەکە کە لەلایەن دەرهێنەر هوداڤەردی یاووزەوە بەرهەم هێنراوە تێیدا باس لە ژیانی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات هەر لە مناڵییەوە تا سه‌رده‌می بوون بە پارێزگاری ئیستانبوڵ.
لە فیلمەکەدا ئەکتەری تورک رەها بەیۆغڵو رۆڵی ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان دەبینێت و بەو دیمەنه دەستپێدەکات که ناوبراو لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی دوردەخرێتەوە، لەگەڵ نیشاندانی ئه‌و دیمەنانهشدا ئەو شیعرانە دەخوێنرێنەوە کە ناوبراو بەهۆیەوە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ده‌رچوو هه‌روه‌ها ئەو گوتانەی لێده‌درێته‌وه که دەڵێت " مرۆڤ یەکجار دەمرێت، با ئەوجارە وەک پیاو بمرێت".
هاوکات ئەکتەر ئۆزلەم بالجی رۆڵی ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری سەرکۆمار ده‌بینێت.
بڕیارە فیلمەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە سینەماکان نمایش بکرێت.