Mazın Asad,Sarmand Hameed
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2016
ئەنقەرە
وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ لەبارەی ھەوڵی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی رایگەیاند: "ھەوڵی کودەتاکە سەرکەوتووبایە، تورکیا رووبەڕووی رژێمێکی دیکە دەبووەوە. پەکەکە و لایەنگرانی لە پێناو دابەشکردنی ھەر ناوچەیەکی تورکیا، رێگەی بۆ خۆبەڕێوەبەری و سەربەخۆیی دەکردەوە و وڵاتی خێرا پەلکێشی دابەشکردن دەبرد. بە پێکدادانی عەلەوی-سوننی و کورد-تورک گەلەکەمانی بۆ خاڵێکی جیاوازک دەبرد و تورکیا بۆ پێکدادانی ناوخۆ دەگۆڕی. ھەروەھا لە ژێر ناوی چاکسازی ئایین ھزری فەتحوڵڵا گولەنی ناپاک وەک ئایین بۆ چاکسازی نوێ بۆ گەل باس دەکرا لە تورکیا".
لە گوتەیەکیدا كە لە رێوڕەسمی تیروپشک بۆ پاڵێوراوانی دادوەر و داواکارانی گشتی لە ناوەندی کۆنگرە و کولتووری نازم حیکمەت لە ئەنقەرە پێشكەشی كرد، بۆزداغ رایگەیاند ھەر شتێک ببێتە ھۆی تێکدانی دادپەروەری، دوژمنی سەرەکی زەوی و گشت مرۆڤەکانە.
وەزیری دادی تورکیا گوتیشی: "سوپاس کە گەلێکی مەزنمان ھەیە و سوپاس بۆ خودا کە وەک تاکێکی ئەم گەلە مەزنە منی دروستکردووە. ئێمە شان بەشانی یەکتر خەباتێکی گەورەمان کرد".
بۆزداغ ئاماژەی بەوەیشدا کە ئەگەر ھەوڵی کودەتاکە سەرکەوتووبایە ئەوە نەک تەنھا سەرکۆمار و حکوومەتی ھەڵبژێدراویان ھەڵدەوەشاندەوە، بەڵکو پەرلەمانیان دادەخست و گۆڕانکاری رژێمیان لە تورکیا ئەنجام دەدا و زیاتر گوتیشی: "ھەوڵی کودەتاکە سەرکەوتووبایە، تورکیا رووبەڕووی رژێمێکی دیکە دەبووەوە. پەکەکە و لایەنگرانی لە پێناو دابەشکردنی ھەر ناوچەیەکی تورکیا، رێگەی بۆ خۆبەڕێوەبەری و سەربەخۆیی دەکردەوە و وڵاتی خێرا پەلکێشی دابەشکردن دەبرد. بە پێکدادانی عەلەوی-سوننی و کورد-تورک گەلەکەمانی بۆ خاڵێکی جیاوازک دەبرد و تورکیا بۆ پێکدادانی ناوخۆ دەگۆڕی. ھەروەھا لە ژێر ناوی چاکسازی ئایین ھزری فەتحوڵڵا گولەنی ناپاک وەک ئایین بۆ چاکسازی نوێ بۆ گەل باس دەکرا لە تورکیا. بۆیە دوای سەد ساڵ کە کۆمارمان بەخۆی ھاتووەتەوە، دووبارە وڵاتیان بۆ بەر لە سەد ساڵ دەگەڕاندەوە. شکستیان بە ئابووری دەھێنا و مرۆڤەکانیان دەکردە دوژمنی یەکتر و کەسانی شیاویان نەدەھێشت و سەرلەنوێ رێڕەوێکی نوێیان دادەنا".