mazn asad
13 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2016
سوڵتان كۆسهمی هاووڵاتی شاری ماردین كه درێژی دوو مه‌تر 51 سانتیمه و به شكاندنی رێكۆردی گه‌وره‌ترین پیاوی جیهان چووه نێو كتێبی گینس، بۆ تۆماركردنی له فیلمێكی هۆلیۆد گه‌یشته ئه‌مریكا.
كۆسه‌م له 2009دا كه به به‌ده‌ستهێنانی نازناوی درێژترین پیاوی جیهان چووه نێو كتێبی گنیس، له لێدوانێكی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند نزیكه‌ی دوو ساڵه ده‌رهێنه‌رانی فیلمی ئه‌مریكا داوایان لێ كردووه به‌شداری له فیلمه‌كانیان بكات.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێشنیاری به‌شداریكردنی له یه‌كێك له‌و فیلمانه به ناوی "سه‌ركه‌وتنی مه‌حاڵ"ی قبووڵ كردووه و راشیگه‌یاند كه تۆماركردنی فیلمه‌كه له هۆلیۆد نزیكه‌ی دوو مانگ ده‌خایه‌نێت.
كۆسه‌م پێی وایه ئه‌و فیلمه‌ی به‌شداری لێ ده‌كات به بایه‌خه‌وه سه‌یر ده‌كرێت و گوتیشی: "دوو ساڵه داوام لێ ده‌كه‌م به‌شداری فیلمه‌كان بكه‌م. له‌گه‌ڵ رێکخەری کاروبارەکانم هه‌ڵسه‌نگاندم له‌وباره‌یه‌وه كرد و بابه‌تی فیلمه‌كه‌م زۆر پێ خۆش بوو. به‌و هۆیه‌وه سێناریستی فیلمه‌كه بۆ ماردین هات و تاوتوێی فیلمه‌كه‌مان كرد. بابه‌تی فیلمه‌كه زۆر خۆشه و ناوی سه‌ركه‌وتنی مه‌حاڵه. فیلمه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام نمایش ده‌كه‌ین. له چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌ست به تۆماركردنی فیلمه‌كه ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند بۆ تۆماری فیلمی دووه‌م سه‌ردانی وڵاتی ئوستڕاڵیا ده‌كات و روونیشی كرده‌وه له سه‌ردانی وڵاتاندا به باشترین شێوه توركیا ده‌ناسێنێت.
كۆسه‌م دوای ئه‌وه‌ی له 2009دا چووه نێو كتێبی رێكۆردی گینیس، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه له كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ نزیكه‌ی 50 وڵات وه‌ك كه‌سایه‌تی كولتووری توركیا وڵاته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی باش ناساندووه.