دھۆک - AA
فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) رایگەیاند، ھاندەرانی یانەی زاخۆ بۆ تۆپی پێ، خەڵاتی باشترین ھاندەری جیھانیان بەدەستھێناوە.
یانەی وەرزشی زاخۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە فەیس بووک ئاماژەی بەوەداوە کە ھاندەرانی یانەکەیان. خەڵاتی " The Best"یان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بەدەستھێناوە و لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، پێشکەش دەکرێت.
ھەر لەوبارەیەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) بە فەرمی ئەنجامی دەنگدانی بۆ باشترین ھاندەری ساڵ ڕاگەیاند و ھاندەرانی زاخۆ بۆ تۆپی پێ پێش رکابەرە ئەرجەنتینی و ئیسپانییەکە کەوتەوە و بوونە یەکەمین ھاندەر لەسەر ئاستی جیھان، ئەم خەڵاتە بباتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە نوێنەری زاخۆ بە ئۆنلاین بەشداریی لە ڕێورەسمەکەی فیفادا لە دۆحە پایتەختی قەتەر بکات.