Rewa Mahmood Hasan
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2020
سەیدسادق - AA
خۆپیشاندەرانی سەیدسادق چوونە سەر ماڵی قایمقامی قەزاکە و کەلوپەلەکانی ماڵەکە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە تاڵان دەکرێت و لەلایەن ھێزەکانەوە بە تەقەکردن وەڵامیان دەدرێتەوە.
بەهۆی ئەوەی کە قایمقامی سەیدسادق لە کاتی گرژییەکاندا تەقەی بەسەر خۆپیشاندەراندا کردووە، خۆپیشاندەران وەک تۆڵەیەک چوونە سەر ماڵەکەی و گەمارۆیان دا و بە چەند ساتێک پێش هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی، قایمقام توانی لە ماڵەکەی دەربچێت.