Zana Natık Kerem
11 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
لە میانی رووبەڕبوونەوەی هێزەكانی ئەمنی بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی سەدر كە هەوڵیان دا هەڵبكوتنە سەر ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، خۆپێشاندەرێك كوژراو و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون كە یەكێكیان بەڕێوەبەری نووسینگەی رەوتی سەدرە لە بەغدا.
شاهید حاڵەکان کە بەشداری خۆپێشاندانەكەی ئەمڕۆی ناوەڕاستی بەغدایان کردبوو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەیان كرد و رایانگەیاند كە هێزی چالاکیە مەدەنییەکان لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی شاری بەغدا بەبۆمبی فرمێسكڕێژ رووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەوە و هەوڵی رێگری كردنییان لە خۆپێشاندەران دا بۆ ئەوەی نەگەنە سەر پردی كۆماری كە دەچێتە ناو ناوچەی سەوز.
شاهید حاڵەكان ئاماژەیان بەوەش دا كە بەهۆی ئەو رووبەڕبوونەوەیەی هێزی چالاکیە مەدەنییەکان، خۆپێشاندەرێك كوژرا و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون كە لەنێویاندا بەڕێوەبەری نووسینگەی سەدر لە بەغدا، ئیبراهیم جابری هەیە.
لەمبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە بەغدا رایگەیاند كە ژمارەیەك لە خۆپێشاندەران توانیان بگەنە سەر پردی سەنەك كە بەئاراستەی ناوچەی سەوز نزیكە ئەوەش دوای ئەوەی كە هێزەكانی ئەمنی پردی كۆماریان بەروویاندا داخست.