Halo Mohammed Ibrahim
18 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2021
گەرمیان - AA
ئەمڕۆ شەممە لەگوندی مەجید سالار سەربە ناحیەی قۆرەتووی لە قەزای خانەقین باکووری پارێزگای دیالە، ھاوڵاتییەکی کورد لەکاتی کۆکردنەوەی ئاسندا، دەستکاری مینێکی کۆنی پاش ماوەی بەعسی کردوەو پێیادا تەقیوەتەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی گەرمیان، عەقید مافپەرەوەر عەلی جەمال قەدوری بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی رایگەیاند "سەرەتا بەھۆی نەبوونی ناسنامەوە، تەرمەکە نەناسراوەتەوە بۆیە داوامان کردووە ھەر کەس کەسوکاری دەناسێتەوە لەڕێگەی ناسینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کەلەجۆری جێب وازە کەسوکاری ئاگاداربکاتەوە سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لەکەلار بکەن".
گوتیشی: "دوای بەدواداچوونەکان، دەرکەوت خاوەنی ئۆتۆمبێڵەکە کەسێکە بەناوی سەلام مەحمود دانیشتوی گەرەکی گازینۆی کەلارە و، ئێستا تەرمەکە لەپزیشکی دادی کەلارە کە دواتر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە".