عێراق

حەشدی شەعبی تاوەرەکانی کارەبای کەرکووک-بێجی باکووری عێراق دەپارێزێت

- دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند کە ئەرکی پاراستنی تاوەرەکانی کارەبای کەرکووک-بێجی باکووری عێراق لە ئەستۆ دەگرێت.

Zana Natık Kerem  | 18.05.2022 - نوێکردنەوە : 19.05.2022
حەشدی شەعبی تاوەرەکانی کارەبای کەرکووک-بێجی باکووری عێراق دەپارێزێت

Arbil

ھەولێر ــ AA

دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند کە ھێزەکانی بە ئامانجی پاراستنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لەنێوان سنووری کارگێڕیی پارێزگای کەرکووک و قەزای بێجی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین (کەرکووک-بێجی) بڵاوکراونەتەوە.

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزەکانی لیوای ٨٨ی حەشدی شەعبی بەدرێژایی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لەنێوان سنووری کارگێڕیی پارێزگای کەرکووک و قەزای بێجی بڵاوکراونەتەوە.

باسی لەوەش کردووە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی بە درێژایی ھێڵەکە هەڵمەتی گەڕان و پشکنیان ئەنجامداوە، بەتایبەتیش دوای کۆتایی ھاتنی شەپۆلی خۆڵبارین کە بەردەوام تیرۆریستان خراپبوونی رەوشی کەشوھەوا بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی دەقۆزنەوە.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە پێشتر بۆ چەندین جار، ھێڵی گواستنەوەی کارەبا کەرکووک-بێجی، بە کردەی تێکدەرانە و تەقاندنەوەی بۆمبی چێنراوەوە کراوەتە ئامانج.

لە میانی ساڵی رابردوودا، ژمارەیەک ھێڵی گواستنەوەی کارەبا لە سنووری پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین و دیالە بە کردەی تێکدەرانە و تیرۆریستی کرانە ئامانج کە بەھۆیەوە ژمارەیەک تاوەری گواستنەوەی کارەبا لەو ناوچانە تەقێندراونەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın