ئەمریکا: "پابەندین بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق"
- باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماتیۆ تولەر: "ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پابەندە بە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق".
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح پێشوازیی کرد لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ماتیۆ تولەر بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی ئەرکەکەی.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە کە بەرھەم ساڵح ستایشی ھەوڵەکانی ماتیۆ تولەری کردووە کە لەماوەی کارکردنی وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ھەوڵەکانی لە پێناو پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات خستبووەگەڕ و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە ئەرکەکانی داھاتوویدا، ھەروەھا جەختی کردووەتەوە لە پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە سەرجەم بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات بکات.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە ماتیۆ تولەر پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق، ھەروەھا پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا، دووپات کردووەتەوە.