Zana Natık Kerem
19 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە رۆژھەڵاتی شاری باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، سەربازێک کوژراو و سێی دیکەیش برینداربوون.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دیالە بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند کە بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەی بێجات سەربە ناحیەی کەنعان باشووری باقووبە تەقیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، سەربازێک کوژراوە و سێی دیکەیش برینداربوون.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.