Heman Hussein Yaseen
19 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ههزار و ٢٧٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی نۆ ھەزار و ٢٢٩ پشکنین، ههزار و ٢٧٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون کە له دھۆک ٦٠٦، له سلێمانی ٣٢٥، لە ھەولێر ٢٥٦، له ئیدارهی گهرمیان ٥٩ حاڵهت، له ئیدارهی راپهڕین ١٧ و له ههڵهبجه ١٤ حاڵهت بووە.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ١٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە نۆ حاڵهت له پارێزگای دهۆك، سێ حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی و دوو حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧١٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٤٠ ھەزار و ٥٧٣ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٨٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.