Zana Natık Kerem
29 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح رایگەیاند کە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، مافێکی نیشتمانییە.
بەرھەم ساڵح لە چوارەم کۆنگرەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغدا بەڕێوەچوو گوتی: "ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، مافێکی نیشتمانی و داواکارییەکی گەلە".
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح باسی لەوەشکرد کە گەڕانەوە بۆ گەل، تاکە چارەسەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرەنگارییەکانی ئابووریی و ئەمنی و جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە بەدرێژەدان بە ئەنجامدانی چاکسازیی راستەقینە، بۆشایی نێوان گەل و دەسەڵات پڕ بکرێتەوە.
بەرھەم ساڵح راشیگەیاند سەبارەت بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی، دەڕواننە ھاوکاریکردن لەگەڵ ئەنجوومەنی نوێنەراندا و گوتی: "ئەنجامدانی چاکسازیی، بەرپرسارییەتی ھەمووانە".