Zana Natık Kerem
29 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی پاکستان، شا مەحمود قورەیشی کرد و کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەیش بە ھاوبەشی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیيان سازکرد.
سەرەتا فوئاد حوسێن رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا، لەگەڵ شا مەحمود قورەیشی، پرسی گەشتیاریی ئاینی و ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ھاووڵاتییانى عێراق و پاکستان-یان تاوتوێکردووە و گوتی: "عێراق دەڕوانێتە پەیوەندییەکی بەھێز لەگەڵ پاکستان لە سەرجەم بوارەکاندا".
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەیشدا کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و ئیسلام ئاباد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، گفتوگۆکردووە گوتی: "زۆرێک لە سەرکردەی تیرۆریستان لە عێراق، مەشق و راھێنانييان لە پاکستان کردووە".
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی پاکستان، شا مەحمود قورەیشی رایگەیاند کە دەیانەوێت ھاوکارییەکانیان لەگەڵ عێراق لە بواری گەشتیاریی ئاینیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پتەوتر بکات و گوتی: "پاکستان دەیەوێت ھاوکارییە ھاوبەشەکانی لەگەڵ عێراق لە سەرجەم بوارەکاندا، پتەوتر بکات بە تایبەتیش لە بواری گەشتیاریی ئاینیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
شا مەحمود قورەیشی ئاشکراشیکرد کە لەئێستادا، عێراق میوانداری دوو ھەزار ھاووڵاتی پاکستانی کردووە و گوتی: "ھەوڵدەدەین، رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا تایبەت بە گەشتیاریی ئاینیی ، ئاسان بکەین".