Heman Hussein Yaseen
29 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووهتهوه كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی پێنج ههزار و ٥٥٣ پشکنین، ١٩٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ١٦ حاڵەت، سلێمانی ٣٢ حاڵەت و، دھۆک ١٥٠ حاڵهت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە سێ حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، یهك حاڵهت له پارێزگای دهۆك و، یهك حاڵهت له ئیدارهی گهرمیان بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ههزار و ١٠٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٦٨ ھەزار و ٨٦٢ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٢٦٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.