Ozhin Ramadhan Salih
30 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2021
کەرکووک - AA
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ھێرشیان کردە سەر پاسەوانانی بەنداوی نمرە ھەشتی قەزای دووبز.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندووە، کاتژمێر یانزدەی ئەمشەو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر پاسەوانانی بەنداوی نمرە ھەشتی قەزای دووبز و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پاسەوانانی بەنداوەکە و چەکدارانی داعش روویداوە.
ھەر بەپێی زانیارییەکان چەکدارانی داعش لەدوورەوە بەچەکی کلاشینکۆف ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی فەوجی دووی لیوای ٣١ی فیرقەی ھەشت کە پاسەوانی بەنداوەکەن بەڵام تائێستا زیانەکان نەزانراون.
بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵو ئەمە بۆ دووھەم شەوە لەسەریەک چەکدارانی داعش ھێرش دەکەنە سەر پاسەوانانی بەنداوی نمرە ھەشت لە ناوچەکەدا.