Heman Hussein Yaseen
05 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2024
هەولێر -AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئانڵ بۆرا ئینان بەهاوکاری شاندێکی یاوەری سەردانی قەڵای هەولێر و بازاڕی قەیسەری و شوێنە کولتوورییەکانی بازاڕی هەولێری کرد کە
لە سەردانەکەدا پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە بەرپرسانی شارەکە ئامادەیبوون.
هەریەک لە وەزیری کاروباری پێکهاتەکان ئایدن مەعروف و کۆنسوڵی تورکیا لە هەولێر ئەرمان تۆپچو و پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو یاوەری باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بوون و لە نزیکەوە چەند شوێنێکی کولتوورییان بەسەر کردەوە.
لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیدا، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئاماژەی بەوەکرد کە بە مەبەستی پەرەپێدان بە پەیوەندییە کولتووری و ڕۆشنبیرییەکانمان، سەردانی شوێنە کولتوورییەکانمان کرد.
ئانڵ بۆرا ئینان لەمبارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “جگە لە پەیوەندییە فەرمییەکانمان لە هەولێر، گرنگی بە شوێنە ڕۆشنبیری و مێژووییەکانیش دەدەین، لەگەڵ هاووڵاتییاندا بەشداری بۆنە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان دەکەین”.