Zana Natık Kerem
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، فاتح یڵدز رایگەیاند كە وڵاتەكەی پەرۆشی ئەوەیە پەرەی زیاتر بە ئاسۆی هاوكارییەكانی لەگەڵ عێراق بدات.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، فاتح یڵدز كردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لە دیدارەكەدا هەردوولا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵیی و هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەكاندا گفتوگۆیان كردووە.
ئاماژە بەوەیشدراوە كە هەر لە دیدارەكەدا، بیروبۆچوون سەبارەت بە ژمارەیەك رۆژەڤ كە جێگەی بایەخ و گرنگی هاوبەشی هەردوولا بوون ئاڵوگۆڕكراوە.
لە راگەیەندراوەكە باس لەوەشكراوە كە باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، فاتح یڵدز پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە ئاسۆی هاوكارییەكانی لەگەڵ عێراق نیشانداوە و هەروەها پاڵپشتی توركیای بۆ عێراق دووپات كردووەتەوە.