Rewa Mahmood Hasan
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
سلێمانی-AA
سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆسرەت رەسول عەلی پێشوازی لە رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی، نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی و ژمارەیەك لە شێخانی تەریقەتەکە کرد.
لە میانی دیدارەکەدا، كۆسرەت رەسول عەلی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و كورتەیەكی لەبارەی رۆڵی دیاری شێخانی تەریقەت بەگشتی خستووەتەڕوو و دووپاتی لە گرنگی رۆڵیان كردەووەتەوەو هیوای خواستووە وەك هەمیشە رۆڵی ئەرێنی بگێڕن لەخزمەتكردنی ئایین و كۆمەڵگا.
سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كورتەیەكی لەبارەی دۆخی ناوخۆی كوردستان و عێراق خستووەتەڕوو، جەختی لە گرنگی پێگەی كورد لە ناوچەكە و پێویستی یەكگرتوویی و یەكگوتاری كورد كردەووەتەوە و هیوای خواستووە هەموو هەوڵەكان بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان بێت.