Sarmand Hameed
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٩ پلە لە سنووری پارێزگای سلێمانی روویدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سەربە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە کە "کاتژمێر ٠٩:٢٩ ی ئەمشەو بەکاتى هەولێر بوومەلەزەیەک بە گوڕی ٣.٩ پلە لە دوورى ٢٦ کم لە شاری سلێمانى و ٣٥ کم لە قەزای چەمچەماڵ وە ١١ کم لە ناحیەی بازیان روویدا.
بەپێی راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بوومەلەرزەکە بەقولایی ١٠ کم لە ناخی زەویدا بووە.