Abdullah Abdulmanaf Shukur
24 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2022
هەولێر - AA
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی رەزا گونەی لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵڵا کۆبووەوە.
لهوبارهیهوه عەلی رەزا گونەی لە ھەژماری فەرمی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر وێنەیەکی لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:
"لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانمان کرد".