Ali Kemal Akan
25 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماریی بێشتەپە ئامادی کۆنسێرتی میوزیکژەنی بەریتانی یوسف ئیسلام بوو.
هونەرمەندە بەریتانییەکە کە لە ساڵی شەست و حافتاکاندا ئەلبوومەکانی بە ناوی کات ستیڤەنس دەنگی دایەوە و لە ساڵی ١٩٧٧ بڕیاریداوە ببێت بە موسڵمان و ناوی "یوسف ئیسلام"ی بۆخۆی هەڵبژاردووە، کۆنسێرتێکی لە ناوەندی کۆنفرانس و رۆشنبیریی گەل لە بێشتەپە ئەنجامدا.
هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و خاتوو ئەمینە ئەردۆغان-ی هاوسەری، جێگری سەرکۆماری تورکیا فوئاد ئۆکتای، ئەندامانی کابینەی سەرۆکایەتی کۆمار، فەوزییە موبارەک-ی هاوسەری یوسف ئیسلام و محەمەد ئیسلامی کوڕی ئامادەی کۆنسێرتەکە بوون.